٣٠ ئاب ٢٠١٦ - ٠٧:٠٦
ورەی بەرزی خەڵکی سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم

وەزیری ناوخۆی سوریا وتی : ورەی خەڵکی ئەم وڵاتە بەمەبەستی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان بە بڕشتتر لە ڕابردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی لوبنانی عەهد، محەممەد شەعار  وەزیری ناوخۆی  سوریا وتیشی : خەڵکی سوریا ئەمڕۆ بەمەبەستی وەدەرنانی تیرۆریستانی تەکفیری لە خاکی وڵاتەکەیان خاوەن ورەی بەرزن و خۆڕاگری  لەبەرامبەر تیرۆریستانی تەکفیری زۆرتر لە ڕابردوو درێژەی هەیە  .

شەعار وتیشی : سوپای سوریا پێداگری دەکات لەسەر ئازاد کردنی بست بە بستی خاکی سوریا   و پاکتاوکردنی لە تەکفیرییە تیرۆریستەکان .

بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری  سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریاش وێڕای پێشوازی کردن لە وتووێژی سێرگێئی لاورۆڤ و حان کەری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریکا سەبارەت بە سوریا پێداگری کرد ، ئەم وتووێژانە پێداگری لەسەر ئەم پرسەیە کە ئەوەی لە خاکی سوریا ڕووی دەدات لەبەر کارتێکەریی دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچە و واوەناوچەییە و ئیدیعای بەرەنگار بوونەوەی  تیرۆریزم بیانوویەکە بۆ هەندێ وڵاتە هەتا بەرنامەکان و فرەخوازییەکانیان لە سوریا جێبەجێ بکات.

ڕاوێژکاری سیاسی و میدیایی سەرۆکی سوریا وتیشی : ناکۆکی مێژوویی لەسەر سوریا درێژەی هەیە بەڵام فیداکاری خەڵک بۆ بەرگڕی لە وڵاتەکەشیان  درێژەی هەیە ....

کۆتایی کورتە نامە/310